گیان لەدەستدانی قوتابییەک بەهۆی تێک ڕوخانی دیواری قوتابخانە

kmmk: لەڕۆژانی ڕابردوو و دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن قوتابیێەکی کچێکی قۆناغی یەکی سەرەتایی بەناونیشانی ” دونیا وەیسی” خەڵکی گوندی گەرماش سەربە شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تێک داتەپینی دیواری قوتابخانە گیانی لە دەست دا.

ئەوەی جێگەی سەرنج وتێڕامان بێت ئەوەیە کە چۆنییەتی ڕووداوەکە لە زمانی بەرپرسی گشتی پەروەردە و فێرکاری پارێزگای سنەوە ڕاگەیەندراوە و بۆخۆی ئاشکرای دەکات کە بۆچەنددین جار هۆشداریمان داوە بە بەپرسانی باڵای حکوومی کە قوتابخانەکانی ئەم پارێزگایە کۆنە و پێویستی بە نۆژن کردنەوەیە بەڵام گرنگیان بە داواکەی ئێمە نەداوە و کەمتەرخەمیان نواندووە.

جێگەی باسەی سیاسەتی دواکەوتوو کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلە چوارچێوەی ئاسمیلاسیۆنی کەلتووری، ڕەگەزی لە کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە ڕەچاو دەکرێ و لەم چوارچێوەیەدا وەکوو هاوڵاتی پلە خوار وچاو لەدەست دەنوێندرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان