کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لەنەوسوود

KMMK:

ئێوارەی ئەوڕۆ چوارشەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی ” عەزیم ئەحمەدی” ٤۲ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی تەشاری نەوسوود لەوێستانەکانی سۆنی کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وگیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو هیچ چەشنە بارێکی پێ نەبووە ،بەڵام تەقەیان لێکردووە ولەو شوێنەیش کە کوشتوویانە بەجێیان هێشتووە.
جێی ئاماژەیە کە تەنیا لە ماوەی مانگێک واتا مانگی خەرمانان، هەشت کۆڵبەر کوژران و بیستدکۆڵبعریش بریندار کراون.
کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە خاڵێک روودەدات، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پلانێکی دارێژراوی ئەمنیەتی لە ماوەی دەسەڵاتداریی خۆیدا هەوڵی چەوساندنەوەی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان