چالاکێکی تری کورد دەسبەسەر کرا

چالاکێکی تری کورد دەسبەسەر کرا
شەیدا رەحیمی چالاکی ژینگە و لە ئەندامانی دایکانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی گەیشتۆتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ماوەی دوو رۆژە شەیدا رەحیمی چالاکی بواری ژینگە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەس بەسەر کراوە، هۆکاری گرتنەکی دەگەرێتەوە بۆ چالاکیەکانی نەورۆز.

وا باس دەکرێ نزیکەی بیست کەس لە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵ و دوکانی ئەو چالاکەی ژینگە و ناوبراویان لە گەڵ خۆیان بردوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە نەورۆزی ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رەنگ و بۆنێکی کوردستانی ئاوا کرا و ژنان وگەنجان بەشداری بێ وێنەیان تێدا کرد.
دوابەدوایی تەواو بوونی مەراسیمەکانی نەورۆز، کەسانێکی زۆر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کران.
شەیدا رەحیمی چالاکی بواری ژینگە و هاوکات ئەندامی دایکانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان