KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە یەکی ڕەزبەری ۹۷ی هەتاوی لەهەوڵێکی خاوێنکردنەوەی گۆڕەپانی مین لە ئیلام ،شاری دێلوڕان، ناوچەی بەیات(تەنیشت بنکەی سەربازی بەیاتی ۲) عەبدولکەریم محەممەدی لە ئەندامانی ناوەندی چنینەوەی مین دەکەوێت بەسەر مینێکی لەجۆریM14 و تووشی خەساری گران لەچاوەکانی و ڕوخساریشی بریندار دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لەکاتی خاوێن کردنەوە و بەرکەوتنی بێڵ لەگەڵ مینەکە دەبێتە هۆی تەقینەوە.
ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ ناوەندی دەرمانی .
جێگەی باسە وهەروەکوو لەهەواڵەکانی پێشتری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراوەتەوە ،هێشتا لەدوای پترلە ۳۰ساڵ بەسەر کۆتایی شەڕی ئێران عێراق ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو ناوەند وگۆڕەپانێکی شەڕ وایە و ڕۆژانە کارەساتی مرۆیی وئاژەڵان وژینگەیی لێدەکەوێتەوە ،تەنانەت ئێستە سپای پاسداران سەرقاڵی چاندنی مینە لە ناوبەری سنووری پێنجوێن وشاری مەریوان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان