۲۵ گوندی مەهاباد تووشی قەیرانی ئاوی خواردنەوە هاتوون

kmmk: بەرپرسی ئیدارەی ئاو ئاوەڕۆی مەهاباد لەدانیشتنێکدا کوتی: ۲۵ گوندی مەهاباد واتە ۱۴ لەسەت لەهەموو گوندەکانی شاری مەهابادی سەربە پارێزگای ورمێ تووشی کەمی  ئاوی خواردنەوە هاتوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی هەواڵگری موکریان پشتڕاستی کردۆتەوە ئەم ڕەوەندە تا بێت زیاتر دەبێت ولایەنە پێوەندیدارەکانیش هیچ چارەسەرییەکی بۆناکەن.

جێگەی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی دەوڵەمەندە لەبواری سەرچاوە سرووشتییەکان بەڵام بەهۆی ناکارمەی بەرپرسان و سیاسەتی دژبەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران وگواستنەوەی ڕووبار و سەرچاوەئاوییەکانی ئەم دەڤەرە بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران قەیرانی بێ ئاوی وبەتایبەتیش ئاوی خواردنەوە تابێت فراوانتر دەبێت وهێدی هێدی شارەکانیش دەگرێتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان