KMMK: ڕۆژی دووشەممە ۲ی ڕەزبەری ساڵی ۹۷ی هەتاوی ، هاوڵاتییەکی کوردی جەڵکی شاری سەقـــــز بەناونیشانی “کامیل عەزیزی” لەلایەن ئیلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە کوردە لەڕێی تلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و پاش ۳ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکان لەشاری سەردەشت هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی ” کەریم ئەحمەدپوور” جەڵکی گوندی” بێورانی خواروو” یان دەسبەسەر و گواستۆتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگەی باسە : کە هەر ئەو ڕۆژە پتر لە ۲۰ هاوڵاتی کورد لەساری بانە دەسبەسەر کراون و لەمەڕ کارەنوسیان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان