دەسبەسەری شەش هاوڵاتی کورد لە بانە

kmmk: ئەوڕۆ دووی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی شەش هاوڵاتی کورد لەشاری بانە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوون؛ ئەو هێزە ئەمنییانەی کە دەمامکیان پۆشیبوو سێ هاوڵاتیان لە پاساژی بەهەشت و هاوڵاتییەکی دیکەیان لە چوارڕیانی مەولەوی ئەم شارە دەسبەسەرکردووە.

ناسنامەی دەسبەسەر کراوان بەم شێوەیە: «میلاد رسولی، محسن قادر پناهی، ارکان رضایی، رزگار محمدی، طیب احمدی، عطا رشیدزاده»

کوتراوە کە ڕێژەی ئەو هاوڵاتیانەی دەسبەسەر کراون پتر لەدەیان،کەس بووە بەڵام نێوەکانیان تائێستە نەزانراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران پێش و دوای مانگرتنی گشتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان میلیتاریزە کردووە هەر ڕۆژە بە بانگهێشت و دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد هەوڵی ئەوە ئەدات ترس و تۆقاندن بخاتە ناو جەرگەی کۆمەڵگاوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: