هەڵوەشانەوەی پارێز بەندی دادوەری نوێنەرانی کورد،هەوڵێکی تازەی شەڕی تورکیە یە لەدژی کورد

هەڵوەشانەوەی پارێزراوی (مصونيت)دادوەری نوێنەرانی کورد،بەرەیەکی تازەی شەڕی تورکیە یە لەدژی کورد

بەپێی هەواڵە راگەیاندراوەکان،ئەمڕۆ۱۷مەی پارلمانی تورکیە گەڵاڵەی هەڵوەشانەوەی پارێزبەندی دادوەری نوێنەرانی کوردی خستە نێو پرۆگرامی کاریەوە،ئەم گەڵاڵە زۆرتر بۆ  گوشارخستنە سەر پارلمانتارانی (HDP)یە کە نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکەن.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان ئەم گەڵاڵەیە هەر ۱۳٦نوێنەری هەر چوار حزبە ئامادە بووەکە لە پارلمان دوگرێتەوە بەڵام لە ئەنجام دا  ئامانج نوێنەرانی حزبی دیموکراتی گەلانە.

بەپێی ئەم یاساتازەیە دەوڵەت وپارلمانی تورکیە دەتوانێت،پارێزراوی دادوەری نوێنەرانی پارلمان هەڵ وەشێنێتەوە،بەم بەراوەردە گوشارەکان بۆ سەر هەر۹۵نوێنەری حزبی دیموکراتی گەلان زۆردەبێت وپارلمان دەتوانێت هەرکات ویستی پارێزراوی دادوەری پارلمانتاران هەڵ وەشێنێتەوە.

چەسپاندنی ئەم یاسایە لە حاڵێک دایە کەدەوڵەتی تورک حزبی دیموکراتی گەلان بە کردەوەی تیرۆریستی تاوانبار دەکات و ئەوان بە باڵی سیاسی حزبی”پ ک ک”ناو دەبات.

رنورسل ئایدۆغان نوێنەری شاری ئامەد لە حزبی دیموکراتی گەلان لە وتوووێژێک لەگەڵ کاناڵی سی ئن ئن ی تورکیە دەڵێت:ئێستالەتوکیە هەوڵی ئەوە دەدرێت پارلمانتارانی حزبی دیموکراتی گەلان پەیوەست بکەن بەکردەوەی توندوتیژی و بەم پیلانە پارێزراوی دادوەریان هەڵ وەشێننەوە.

ناوبراو هەڵ وەشانەوەی پارێزبەندی دادوەری پارلمانتارانی حزبەکەی بەهەوڵ دان بۆ پاکتاو کردنی ئەو حزبە دەزانێت ولە درێژەدا دەڵێت: هێشتنەوەی حزبەکەی لە دەرەوەی بازنەی پارلمان گەورەترین زیان لە یەکگرتوویی تورکیە دەدات.

تورکیە هەوڵ دەدات بە چەسپاندنی هەڵ وەشانەوەی پارێزبەندی دادوەری پارلمانتاران،رێگا بۆ ڤەشوون کەتنی(تعقیب)یاسایی نوێنەرانی کورد خۆش بکات.

شایانی باسە لە دانیشتنەکانی پێشووی پارلمان دا سەبارەت بەم باسە ،دۆخێکی ئاڵوز پارلمانی تورکیەی گرتەوە و پارلمانتارانی تورک  هێرشیان کردەسەر نوێنەرەکوردەکان و دەستیان بە لێدانیان کرد.

چەسپاندنی ئەم یاسایە،زۆرتر بۆ قووڵ بوونی شەڕ و سەرکوت کردنی کوردانە و دەوڵەتی تورک لە هەوڵ دایە بەرەیەکی شەڕی نوێ لە دژی کوردان دەست پێ بکات ودۆخی تورکیە وباکووری کوردستان زۆرتر لە جاران ئەمنیەتی بکات.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان

%d bloggers like this: