ئازادی چالاکانی کەلتووری کورد بەدانانی بارمتە

kmmk: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ چالاکی کەلتووری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی ” مستەفاباقری ئاشنا ” بەدانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی ” سەید ئەردەشیر موسەوی” بەدانانی بارمتەی ۱۵۰ ملوێن تمەنی و ” ئەرسەلان هیدایەتی” بە دانانی کەفالەت لە زیندانی دیزەڵ ئاوا لە کرماشان ئازاد کراون.

زیندانییەکی دیکەی کورد بەناونیشانی ” شەهریار تەهماسبی” بەهۆی ئەوەی نەیتوانی بارمتەی ۱۵۰ ملوێن تمەنی جێبەجێ بکات، هەر لەو زیندانەدا ماوەتەوە.

ئەم زیندانیانە ۱۵ی پووشپەڕی ئەم ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە لە کرماشان و شارەکانی ،کەنگاوەر و سنە دەسبەسەر کرابوون ودادگای شۆڕشی ئێران لە کرماشان تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پێوەندی لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی داوەتە پاڵیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

ئەرسەلان هەدایەتی
ئەرسەلان هیدایەتی