داسەپاندنی ۶ مانگ زیندانی هەڵپەسێراو بەسەر چالاکێکی کرێکاریدا

kmmk: ئەحمەد ئەمینی چالاکی کرێکاری و لەکرێکارانی دەرکراوی کۆمپانیای” فولاد زاگرۆس” لەلایەن لقی یەکی دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەتۆمەتی سوکایەتی بە ڕێبەری ئێران ۶مانگ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ دیاری کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان پشتڕاستی کردۆتەوە ، ئەم چالاکە کرێکارییە ڕێکەوتی ۸گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنە دەسبەسەر کرا وپاش لێکۆڵینەوە ڕێکەوتی ۲۷ی گوڵانی بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

جێگەی باسە ڕێکەوتی ۲۲ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە سنە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات بەقازانجی نەیارانی حکوومەت، سوکایەتی بەشکۆی ڕێبەری وئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان وهەبوونی بابەتگەلێک لە تێلێگەرامەکەی کەسوکایەتی بە ڕێبەر کردبوو لێپێچینەوە و محاکمە کرا.
جێی بیرهێنانەوەی ناوبراو لەسەڵی ۱۳۹۲ پاش دەرکردنی لەکۆمپانیای فولادی زاگرۆس تابه ئێستە دوای مافەکانی و داواکارییەکانی خۆی کەوتووە لە ئیدارەی کار و دیوانی دادوەری ئیداری .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان