نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی کورد لە گرتوخانەی کەهریزەک

kmmk: هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی ” بەرزان محەممەدی کوڕی ئەحمەد” لە ناڕەزایەتییەکانی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری تاران دەسبەسەر وپاش مانگێک دۆخی قەزایی ناوبراو ناڕوونە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: “بەرزان محەممەدی خەڵکی گوندی گوشخانی مەریوان” ساڵانێکه له تاران کرێکاری دەکات و لەکاتی ناڕەزاییەکانی مانگی گەلاوێژ لەم شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش دەسبەسەری ماڵەکەیشی پشکێنراوەو هەندێ لە کەلوپەلە تاکەکەسیەکانیشی دەستی بەسەردا دەگیردرێ.”

سەرچاوەکە لەدرێژەدا دەڵێ: ” تەنیا هۆکار و تۆمەتێکی شیمانەیی کە خراوەتە سەر بەرزان هەبوونی وێنەی شۆڕشگێڕانی کورد لە موبایلەکەی دایە.”

بەکوتەی ئەم سەرچاوەیە: بەرزان پاش دەسبەسەری گوازراوەتەوە بۆ گرتوخانەی (کەهریزەک) لەتاران وپاش تێپەڕینی مانگێک بەبێ ئەوەی جۆری تاوانەکەی پێ بکوترێ لەچارەنووس و دۆخی قەزایی ناوبراو زانیارییەک بەدەستەوە نییە.”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان