چارەنووسی دووکەس لە دەسبەسەرکراوانی مەریوان لەژێر مەترسیدایە

 kmmk:
دوابەدوای مانگرتن گشتی ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۹۷ی هەتاوی هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی لەزۆربەی شارەکان هەڵیان کوتایە سەر چالاکوانانی مەدەنی وژینگەپارێزی و لەشاری مەریوان ۱۳ کەس دەسبەسەر کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەوکەسانە ئەم دوێنی شەو لەبەر کەمبوونی شوێن براون بۆ بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان لەشاری کانی دینار ،پاشانسەرلە بەیانی ئەوڕۆ هەموویان براون بۆ دادگا وبڕیاربووە بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێن ،پاشان دەیان گوازنەوە بۆ ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان وهەموویان ئازاد دەکرێن جگە لە ” ئارام فەتحی و سۆران دانشوەر” وڕادەستی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوان کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان مەترسی گیانیان لەسەرەو پێشتریش ئەم کەسانە بەهۆی چالاکییەکانیانەوە لەبواری مەدەنی وژینگەپارێزییەوە هەڕەشە ودەسبەسەریان لەسەر بووە و پێویستە هەموو لایەک ئاگادار بکرێتەوە وسەرلەنوێ شایەتحاڵی کوشتنی چالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی نەبین.
جێی بیرهێنانەوەیە ئارام فەتحی شاعیر ونووسەر وچەنددین کتێبی بەچاپ گەیاندووە و هەروەها دۆخی تەندرستی ناوبراویش ناجێگیرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان