مانگرتنی گشتی کوردستان/ دەسبەسەری و هەڕەشە لە چالاکان و هونەرمەندانی کورد لەلایەن حکوومەتەوە

kmmk: ئەوڕۆ ۲۱ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلای ئێران لە شاری ســـــــنە دەستیان دایە دەسبەسەری سێ چالاکی مەدەنی ئەم شارە بەناوەکانی ” موختار زارعی، موزەفەر ساڵح نیا خالید حسێنی.”

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیان لە هونەرمەندی کورد” عەلی عابدی” خەڵکی شاری سەقــــــز کرد و پێیان کوت لە ئەگەری پەیوەست بوون بە مانگرتنەکانی ڕۆژی چوار شەممە شوێنی فێرگەی موزیکی لێ پولۆمپ دەکەن.

پێشتر و لەگەڵ دەسپێکی مانگرتنی گشتی لە زۆرینەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهەڕەشە ودەسبەسەری چالاکانی کورد هەوڵی کۆنتڕۆڵی کۆمەڵگا و ڕێگری لە مانگرتنی گشتیان هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان