هێرشیان کردۆتەسەر کاسبکاران و چە ن ئەسپێک دەکوژن

بەپێی هەواڵێک کەبەناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،دوێنی لەسنوری شەهابەدین سەر بەشاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  دەستەێک لەپاسدارانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەدەسرێژ هێرشیان کردۆتەسەر کاسبکاران و چە ن  ئەسپێک دەکوژن و دوای ئەوەی کاسبکاران لەترسی گیانیان خۆیان دەشارنەوە پاسداران ئەو ئەسپانەی کەماونەتەوە بەبارەکانیانەوە، دەست دەگرن بەسەرایاندا و بەتاڵان دەیانبەن. .

شایانی باسە خەڵکێکی زۆر لەشارەسەرسنوریەکانی کوردستان و گوندەکانیشیان بە هۆی نەبونی کاروکەسابەتەوە ڕوویان کاری مەترسێداری کۆڵبەری و وڵاخداری کردوەو  زۆرجاریش دەدرێنەبەردەسڕێژی پاسداران و هێزەبەناوئەمنیەتیکانی ڕێژیم و گیانیان لەدەست ئەدەن ،یان کۆڵەکانیان لێدەستێنن و سزای نەختی کۆڵبەرانیش دەکەن ئەمە لەکاتێکدایە، سنورە یاسایەکانیش ئەمساڵ داخران و نارەزایکی زۆری کاسبکارانی لەمەریوان و بانەی لێکەوتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.