خۆکوژی ژن ومێردێکی گەنج لە پارێزگای ئیلام

KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۱۴ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژن ومێردێکی گەنج بەناوەکانی ڕەزا سەحرایی و ویدا ڕۆستەمی گراوەند خەڵکی سەرابلەی سەر بە ئیلام لەڕێی خواردنی حەبی برینج ـەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیانهێنا.

بەگوێرەی هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم ژن ومێردە هەژاری و بێکاری ودەست نەڕۆیی و گوشاری لەڕادە بەدەر بووە کە پاش ساڵانێک ژیانی هاوبەش کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.
هەروەها ئەم کەسانە خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی “بەردیا و بورنا” کەلەو تەمەنە کەمەدا بۆ،هەتا هەتایە بێ دایک وباوک مانەوە.

جێگەی باسە خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە هەر ناوچەیەکی دیکەی ئێران بە لوتکە گەیشتووە تا ئاستێک باوک ودایک ئەوەندە لەخۆ بێزار دەبن کە پێکەوە بڕیاری خۆکوژی دەدەن و ئامادەن جگەر گۆشەکانیان بەتەنیا بهێڵنەوە بۆ ئەوەی لەوە زێدەتر خۆیان بە شەرمەزاری ئەوان نەزانن.سیاسەتی هەڵاواردن و هەژار کردنی گەلی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەمووبنەما ونرخە مرۆییەکانی بن پێ خستووە و تائاستێک قەوارە بنەماڵەی بەتەواوی داڕزاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان