هێزە ئینتزامییەکان لە ورمێ بوون بە هۆکاری مردنی شارۆمەندێکی کورد

KMMK:
بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆژی ۱۳ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری ورمێ لەکاتی دەسبەسەری شارۆمەندێکی کورد بوون بە هۆکاری مردنی ناوبراو.
ناوی ئەم هاوڵاتییە کوژراوە،” عەرەب تیو”ه کە ۳۸ساڵ تەمەنییەتی و دانیشتووی شارۆچکەی زانکۆی ورمێ بووە و لەکاتی هەڵهاتن لە چنگی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دەیانهەویست دەسبەسەری بکەن، لە سەر بان دەکەوێتە خوارەوە و گیانی خۆی لە دەست دەدات.

جێگەی باسە کە هێزە گرێدراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،یەکەم جار نییە کە بە هێنانە ئارای ترس ودڵەڕاوکێ بەهۆکارگەلی لێک جیاواز لەنێوان خەڵکی کورد، بوون بە هۆکاری کوشتن وبریندار بوونی خەڵک.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: