اگرکەوتنەوەی گوندەکانی مەریوان دوو ڕۆژە بەردەوامی دەکات

kmmk:
ڕۆژی ۱۰ی خەرمانان واتە ڕۆژی دووهەمی درێژەی ئاگرکەوتنەوە لە لێڕەواڕ ودارستانەکانی مەریوان بەردەوامی دەکات وسەرەڕای هەوڵ وتێکۆشانی خەڵکی ناوچەکە و ژینگە پارێزان بەهۆی وەهاناوە نەهاتنی دام ودەزگا حکوومییە پێوەندی دارەکان وەکوو خۆی ماوەتەوە .

بەگوێرەی هەواڵەکە تا ئێستە ڕووبەرێکی ۱۰هێکتاری لەو دارستانە سوتاوە وتابێت خەسارەکە بەرفراوانتر دەبێت.

جێگەی باسە کەسپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای ئەوەی ژینگە پارێزانی لەگەڵ دارستانەکان کردە ئامانج وبۆ هەموولایەکیش ئاشکرابوو ،هەمدیسان بۆلەناوبردنی ژینگەی کوردستان بێ شەرمانەتر لەجاران پلانەکانی دجێبەجێ دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان