برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سەلاسی باوەجانی

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سەلاسی باوەجانی

KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ۵ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە گرووپێک لە کۆڵبەر وکاسبکارانی کورد لە سنووری نێزیک بە سەلاسی باوەجانی لەپارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم دوو کۆڵبەر ” ئەرکان کاکایی و ” بختیار مورادپوور” کەبە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بریندار بوون، ئاشکرا کراوە.

جێگەی باسە کـە؛ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاێکدا هەڵدە کوتنە سەر گیانی کۆڵبەران کە حکوومەتر کۆماری ئیسلامی ئێران کاری نەگونجاوی کۆڵبەری لەڕێی سیاسەتی ئامانجداری خۆی، پەرەپێدانی هەژاری لەکۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو گەنجان وەکوو تەنیا ڕێگەی داهات پەرە پێداوە ولەلایەکی دیکەوە هەوڵدەدات گەنجانی کردکورد پەلکێشی نێو هێزە ئەمنییەکانی خۆ بکات وبۆ مەبەستە قیزەونە خۆی بەکاریان بێنی، کەلەهەموو حاڵەتەکاندا کوشتن وبڕینی گەنجانی کورد دەکرێ بە ئامانج.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان