شەریف باجور و سێ ژینگەپارێزی کورد لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان گیانیان لەدەست دا

KMMK: شەممە ۳ی خەرمانانی ۹۷ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی گۆندی پیله و سلسی و هەوڵدانی چالاکوانانی ژێنگەپارێزی بۆ کوژاندەوەی ٤کەس گیانیان لەدەس دا.
جێگایی باسە ئەو ئاگرە بەهۆی تۆپبارانەکانی حکومەتی ئێران روویان داوە.
شەریف باجور چالاکوانی ژێنگە پاریزی مەریوانی یەکێک بۆلەو٤ کەسە کە ئەمڕۆ گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات ئومێد کۆنە پۆشی و دو کەسی تر لە پاسەوانەکانی دارستان گیانیان لە دەست داوە.
شەریف باجور یەکێ لە ناسراوترین چالاکە مەدەنیەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و مەریوانە کە لەم روداوە دڵتەزێنە گیانی بەخت کردوە.
تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر گیانبەختکراوانی تر لەبەردەستدا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکومەتی ئێران بە تاوانباری ئەو روداوە دەناسێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان