چۆڵکردنی ۵۰۰ گوندی کرماشان بەدستی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK: نزیک بە ۵۰۰ گوندی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە چۆڵ کراون، کە ئەم چۆڵ کردنانە زۆربەی بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان کراوە و بە بیانوی ئاسایشی وڵات بەرگری لە گەرانەوەی خەڵکی گوندەکان دەکەن.

بەپێی راپۆرتێک کە هەواڵنێری باس نیوز بڵاوی کردوەتەوە: نزیک بە ۴۰۰ تا٥۰۰ گوندی پارێزگای کرماشان چۆڵ کراون و چۆڵ بونی ئەم گوندانە کاردانەوەی کارەساتی شەڕ و کێشەگەلی ئەمنیەتین و بەو هۆیە رێگا بە گەڕانەوەی خەڵکی گوندەکان نادرێت و ئەم بابەتە پەیوەندی بە سیستەمی ئەمنیەتی وڵاتەوە هەیە و هەرێمێک بە پانتایی ۱۰ تا ۱۵ کیلۆمەتری سنور دەگرێتەوە.

لە شەڕی هەشت ساڵەی حکومەتی ئێران و عێراق پارێزگای کرماشان یەکێک لە پارێزگایانە بوو کە زۆرترین خەساری لێ کەوت.

لە لایەکی ترەوە زۆرینەی گوند و شارەکانی ئەم پارێزگایە کرانە وێرانە و ئێستە پاش تێپەڕینی ۳ دەیە لە تەواو بونی شەڕ، تا ئێستە ناوەندە حکومەتیەکان ئیزنی گەڕانەوەی خەڵکی گوندەکان نادەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان