هەوڵی خۆکوژی کچێکی تەمەن ۲۰ساڵ لەشاری بۆکان

هەوڵی خۆکوژی کچێکی تەمەن ۲۰ساڵ لەشاری بۆکان

KMMK:

چوارشەممە ۱۵گەلاوێژی، کچێکی ۲۰ساڵ تەمەن کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە لە گەڕەکی فلکەی فەلەستین لەشاری بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە وبەو هۆیەوە بەشی هەرە زۆری جەستەی سوتاوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەهۆی تێهەڵچوون ودەمەقاڵەی لەگەڵ دایکی نەوتی لەجەستەی خۆ ڕۆکردووە وئاگری تێبەرداوە و پاش گەیشتنی هێزی فریاکەوتن ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە بەڵام ڕوومەت و دەستەکانی بەگرانی خەساری پێگەیووە و بۆچارەسەری دەگەیەنرێتە ناوەندی دەرمانی ۱۱۵ی ئەو شارە ولەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

جێی بیرهێنانەوەیە بەفرانباری ساڵی ڕابردوویش کچێکی ۱۹ساڵان لەگوندی ئوچ تەپەی بۆکان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا وبەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان