زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام گوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپا

 kmmk:
کەماڵ حسێن ڕەمەزان، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە زیندانی ناوەندی ئێرانەوە لە شاری ورمێ گونزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا .
بەگوێرەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ۲۲ی گەلاوێژ، ڕایەدارانی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە ورمێ سەردانی زیندانی ناوەندی ئەم شارەیان کردووە و بە بیانووی لێپرسینەوە ،ئەم زیندانییە سیاسییەیان گواستۆتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا.لەوەها دۆخێکدا ،بەپێی بنەبڕ بوونی حوکمی ناوبراو مەترسی حوکمی ئێعدامی لە ئان وساتدایە.
ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووتریش چەنددین جار بە بیانووی لێپرسینەوە گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتیئیتلاعات لە شاری ورمێ و بۆ ئەوەی دان پێدانانی تلەڤزیۆنی لێ وەربگرن. دوابەدوای تێهەڵچوونەکانی چەندد حەوتووی پێشووی هێزەکانی حیزبە کوردییەکان لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لەناۆچە کوێستانیەکانی شارەکانی پاوە، مەریوان، وشنۆ ، ماڵپەڕەکانی سەربە سپای پاسداران خوازیاری جێبەجێکردنی بەپەلەی حوکمی زیندانیانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام ببوون.
” کەماڵ حەسەن ڕەمەزان” تەمەن ۳۱ساڵ و هاوڵاتی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ” پووشپەڕی ساڵی ۹۳” هاوڕێ لەگەڵ دوو هاوڵاتی دیکەی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لە نێزیک شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی سپایپاسدارانەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی سپا.
ئەم زیندانییە سیاسییە، سەرجەم چوار مانگ لە گرتوخانەی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات” لە شاری ورمێ بەحۆمەتی ئەندامەتی لە پ.ک.ک کەوتۆتە ژێر لێپرسینەوە و دواترگوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ورمێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان