دەسبەسەری وکوشتنی گەنجێکی کوردی یارسانی

KMMK: تەرمی گەنجێێکی کوردی یارسانی بەناونیشانی موحسین مورادی تەمەن ۲۷ ساڵ و خەلکی گوندی دارەڕەشی ناوچەی گەورانی کرماشان کە دووحەوتوو بەرلە ئێستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشاری کەرەج دەسبەسەر کرابوو ،ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو دوو حەوتوو پێش لەڕەوتی ناڕەزاییەکانی خەڵک دژی حکوومەت لە شاری کەرەج دەسبەسەر کرابوو ، پاشان بەهۆی ئازار وئەشکەنجەوە ناوبراو گیانی لە دەست دەدات وتەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەنەوە و هەڕەشەیان لێ دەکەن کە بەهیچ چەشنێک نابێ هەواڵی مردنی بڵاو بکەنەوە.

جێگەی باسە، حکوومەتی ئیسلامی ئێران ، ماوەی نزیک بەساڵێکە بەهۆی داڕوخانی لەبواری سیاسییەوە لە دەرەوەی وڵات وهەروەها لەبواری ئابووری ،لەناوخۆ ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی هەموو گەلانی ئێران بووەتەوە و بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە بەر دەبێتە گیانی چالاکان و خەڵکی برسی وهەژار و وەزاڵە هاتوو بەتایبەتی ئەگەریش کورد بێت و خاوەنی بیروڕای جیاواز بێت بەدەسبەسەر کردنییەوە ناوەستێ و دەی کوژێ .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان