لەدەست دانی لاقی لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مین لە پاوە

لەدەست دانی لاقی لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵان بە هۆی تەقینەوەی مین لە پاوە

KMMK:
بەرپرسی سەرۆکایەتی هەلومەرجی نایاسایی ئێران لە کرماشان هەواڵی لەدەست دانی لاقی گەنجێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری پاوەی راگەیاند.

رەزا مەحمودیان رایگەیاند: تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە شەڕێ ئێران و عێراق لە شاری پاوە بوە هۆی لەدەست دانی لاقی گەنجێکی کورد لە گوندی شمشێری سەر بە پاوە.

خەڵکی دانیشتوی گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو روی مەترسی ئەم مینانە دەبنەوە و ژیانی خۆیان و مەڕ وماڵاتیان بەرەوی روی گرفتگەلی زۆر بوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە: گە کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕەپانگەلی مین رێژکراوی بەرینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێناوە کە ساڵانە بەدەیان قوربانی لێ دەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان