شەپۆلی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بۆکانیشی گرتەوە

خۆکوژی پیاوێکی ٥۷ساڵان لەگەڕەکی عەلی ئاباد

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی شەمە ۲٦ی گوڵانی ۹٥ی هەتاوی پیاوێکی ٥۷ساڵان خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .بەپێی ئەم هەواڵە ئەم پیاوەی کەخۆی کوشتوە خەڵکی گەڕەکی عەلی ئاباد بوەو لەماڵەکەی خۆیدا بەشێوەی خۆهەڵواسین دەستی داوەتەخۆکوژی وگیانی لەدەست داوە ،بنەماڵەکەی نەیانویستوە ناوەکەی بڵاو بێتەوە هەربۆیە لێرەدا ناوی نەهاتوە.

پێویستە وەبیری بێنینەوە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە ۲۲فەقەرە لەخۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕاپۆرت کراوە و ئەمجارە شەپۆلەکەبۆکانی گرتۆتەوە .پێویستە بزانرێت زۆربەی ئەوانەی دەست دەدەنەخۆکوژی ژنان و لاوانن ولەهۆکارەکانی ئەم دیاردەیەش دەکرێت ،دۆخی  نالەباری ماڵی و بێکاری و بێ داهاتی و کلتوری و بنەماڵەیی و …ناوبەرین وهێمای پێبدەین .

کۆماری ئیسلامی سیاسەتی بەبرسی کردنی خەڵکی کردوەتە بەرنامەی تاکتیکی خۆی وبەبێبەش کردنی نەتەوەی کورود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەبواری ئابوریەوە ،لاوازی کلتوری و فەرهەنگی و بێکاری لێ کەوتۆتەوە ،کەهۆکاری سەرەکین بۆنائومێدی وبێ دەرتانی خەڵک و لەکۆتایشدا پەنا بۆ خۆکوژی وموعتادی لێ کەوتۆتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان