KMMK:سێ شەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، کۆمەڵێک لە کارمەندان و کرێکارانی گۆمڕۆکی تەمەرچین(حاجی عومران) لەسنووری پیرانشار لەناڕەزایەتی دژ بە نەدان مووچەی ئاشکەوتوەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، گردبوونەوەی۱۶ی گەلاوێژی ئەم ناڕازیانە، هەوڵێک بوو بۆ ئەوە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران وەخۆ بێنێ مووچە پاشەکەوتەکانیان و وەلانانی هەڵاواردنی نێوان کارمەندانی خۆجێی و کارمەندانی ناخۆجێی بووە.
لە نێزیک بە ٤۰کەس لە کارمەندان وکرێکارانی ئەم بەشە تەنیا ۲۰ کەس لە دانیشتوانی خۆجێی ئەم ناوچەیە بووەو ئەوانی دیکە هەموو کارمەندی شارەکانی دیکەن کەلەلایەن سەرۆکی بەشی (خصوصی) واتە ناحکوومی گۆمڕۆک دامەزرێنراون.
لەکاتێکدا مووچەی کارمەندانی ناخۆجێی لەکاتی خۆی دەدر بەڵام دەورووبەری ساڵێکە کە کارمەندانی خۆجێی لەوەرگرتنی مووچە بێبەری کراون.
لە ئەنجامی ئەم مانگرتنەی ڕۆژی ڕابردوو ، بەرپرسانی گۆمڕۆک بەڵێنی تەواویان داوەکە مووچەی پاشەکەوت تا کۆتایی گەلاوێژی ئەمساڵ تێکڕا بدەن.
ئەم کارمەندە ناڕازیانە ڕایان گەیاندووە کەلە ئەگەر پێنەدانی مووچە پاشکەوتووەکەیان تا کۆتایی ئەم مانگە، دەخوازان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خۆیان سەرلەنوێ دەست پێ بکەنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان