پارێزەرانی کورد سەرەڕای پیرۆزبایی لە کۆچەر بیرکار، باسی هەڵاواردن ونادادپەروەری لە کوردستان دەکەن

KMMK:کۆمەڵێک لە پارێزەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، وەرگرتنی خەڵاتی جیهانی فیڵدز لەلایەن پڕۆفیسۆری ڕیاضی(بیرکاری) کۆچەر بیرکارەوە پیرۆز کرد.

ئەم پارێزەرانەی کورد وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم پڕۆفیسۆرە کوردە بەم جۆرە باسی نادادپەروەری وهەڵاواردنیان کرد لە کوردستان: بەڕێزتان بەباشی دەزانن مێژووی ئەم نەتەوە ٤۰ملوێنییە تەژییە لە ئاوارەیی وڕەنج وشەڕ، هەژاری وناهاوسانی وهەنوکەیش هەر لەو مەریوانەیئێوەی لێ لەدایکبوون هەزاران هاوڵاتی گەنج سەرقاڵی کۆڵبەرین ،کە ڕەنگە لەئەگەری دەرفەتی گونجاو،ئەگەری ئەوە هەبوو بیان توانیبا هاوشێوەی بەڕێزتان لە جیهاندا ناودەر بکەن وببنە خاوەنی خەڵاتێکی ئاوا بەبایەخ.

دەقی نامەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
بەڕێز پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکاروەرگرتنی خەڵاتی جیهانی ڕیازی فیڵدز لەلایەن بەڕێزتانەوە بوو بەهۆی کەیف خۆشبوون وشایی گەلی ئێران وبەتایبەت ۴۰ملوێن کورد لەدوورترین شوێنی جیهان.
بێ گومان کوردستان شانازی بەخۆیەوەدەکات کە ڕۆڵەی وەکوو ئێوەی لەداوێنی سرووشتی دەگمەن و جوانی خۆیدا پەروەردە کردووە وئێوە وکوو ڕۆڵەی بەتوانا وبلیمەتی ئەم خەڵکە بەشەرەفە، توانیتان پێکەنین بخەنەسەر زاری٤۰ملوێن کوردی ستەم وغەدر لێکراو. بەڕێزتان بەباشی دەزانن مێژووی ئەم نەتەوە ٤۰ملوێنییە پڕواپڕە لە ئاوەرەیی وڕەنج وشەڕ، هەژاری و ناهوسانی وهەنووکە هەر لەو مەریوانەی کە شوێنی لە دایک بوونی ئێوەیە هەزاران هاوڵاتی گەنج سەرقاڵی کۆڵبەرین کەلە ئەگەری دەرفەتدا دەیان توانی ببن بە خاوەنی خەڵاتی مەزن .ئێمە کۆمەڵێک لە پارێزەرانی کورد وێڕای پیرۆزبایی بە بەڕێزتان ، لەم بڕوایەداین کە کەلتوورو شارستانییەتی کوردستانو ئێران شیاوی باشترینەکانە و شانازی بەخۆمانەوە دەکەین کە ئێوە لە جیهاندا هەڵکووترینن لە جیهانی پڕ سەیر وسەمەرەی ڕیازی وتائاستێک لە باری گرانی خەم و ئاوەرەیی وشەڕ و هەڵاواردن ڕەواینەوە و ئەم ٤۰ملوێن کەسە پڕواپڕن لە شادمانی وشانازی.

١- حسين احمدي نياز
٢-احسن حسن پور
٣-لقمان مرادي
٤-صباح كاظمي
٥-مصلح قرباني
٦-مرضيه زندكريمي
٧-فيروز شاكري
٨-محمود كرم پور
٩-دنيا رضايي
١٠-حسن زند كريمي
١١-علي ساكني
١٢-بهزاد حكيمي زاده
١٣-کاوه اسدی
۱۴_فرزاد بنی بشر
۱۵_بهزاد نوری
۱۶_هانا ذکری
۱۷ گلنار عمرانی
۱۸محمد خالد فائز
۱۹ کوروش قادری
۲۰ژیلا زند کریمی
۲۱ آزاده احمدی
۲۲ محمدرضا غفاری
۲۳_ حسین عشقی
٢٤-سرگل ميرزايي
٢٥-حميد حاتمي زاده
٢٦- الهام تيموري
۲۷-فرزاد محمدی
٢٨-بيان خاوري
٢٩- سيّد مهدي ساعدي
۳۰ساسان محمدی
۳۱ نشمیل خیاط
۳۲ صابر گلینی
۳۳ بهزاد مرادی
۳۴ افشار خالدیان
۳۵ توفیق ساعد موچشی
۳۶ ثریا اکبری
۳۷ صابر فهیم پور
۳۸ افشار خالدیان
۳۹نسیم جلالی زاده
٤٠-غلامرضا رضايي
٤١- خسرو محمد ويسي
٤٢-ناصح رحمان نژاد
۴۳-حامد محمدی
٤٤-صادق ساعد موچشي
٤٥-سيد هيمن مجيدي
٤٦-زانيار آقايي
٤٧-پرويز پروين
٤٨-منا بهرامي
٤٩-آرزو يعقوب نژاد
٥٠-اسفنديار آبنوس
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان