دەسبەسەری پتر لە ۲۷ هاووڵاتی لە مەریوان

kmmk: لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو ۲۷ هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەم شارە دەسبەسەر وگوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆڕتە لەم پەلامارە بۆسەر گوندەکانی ،”دەری ۱۶ کەس”، چۆڕ و نەنە ۵ کەس” ، شێخەکوێرە۳ کەس ” “گوێزە کوێرە۲ کەس ” و گوندی “گوڵچییەر ۱ کەس” دەسبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە لە گوندەکانی ” خەرابات، لەنجئاوا، شێخەکوێرە، وباڵک ” دەیان هاوڵاتی دیکە دەسبەسەر کراون. بەڵام بەهۆی کەش وهەوای ئەمنییەتی وترس و تۆقاندنی داسەپاو بەسەر شاردا کەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هاتۆتە ئاراوە نەتوانراوە ناونیشانی دەسبەسەرکراوان ئاشکرا بکرێت.

ناونیشانی ۳ کەس لە دەسبەسەرکراوان ” ئەکبەر سەمەدی” کوڕی ئیسماعیل خەڵکی گوندی ” گوڵچییەر” ، ” عوسمان دڵاویز” خەڵکی گوندی ” گوێزە کوێرە” و ” محەممەد کەرەمی” خەڵکی گوندی گوێزە کوێرە ” بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرا کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: