بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستان ،زیاتر لە۳۰ شەریکەی گەورەی فیلم سازی لە وڵاتانی ئوروپا یدا ، داخوازیکیان ئاراستەی کاربەدەستانی ئێرانی کردوە تاوەکو سزای ۲۲۳ فەلاقەی،کەیوان کەریمی دەرهێنەری سینمای کورد لابەرن .
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافێ مرۆڤی کوردستان ئەم کۆمپانیانە لەنامەیکی سەرئاوەڵادا بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نوسیوە ؛ قەت بۆ پەسندکردن نابێت کە کریمی بەس بۆ ئەوەی جیهان بینی هونەری ڕەخنەگرانەی خۆی هێناوەتە گۆ دەبێت لەڕیزبەندی ئەو هونەرمەندانەدابێت کە ئازادیان لێ وەرگیراوەتەوە .
شایانی باسە کەیوان کەریمی لە ۲۳ی سەرماوەزی ۱۳۹۲دابەهۆی چێ کردنی فیلمێکی دیکومنتاریەوە (نوسین بەسەر شارەوە )”نوشتن برشهر ”
لەماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر ونێردرابۆ ژوری تاکەکەسی بەندیخانەکانی ئەوین .
نوسین بەسەرشاردا دیکۆمێنتێکی یەک کاتژمێرییە کەبەشێوەیەکی ڕێک وپێکو بە تێڕوانینێکی جیاوازەوە وچاخشاندنێکە،بەلادیوار ڕەشکردنەوەکان و پۆسترە هەڵواسراوەکانی شاری تاراندا،لەساڵی ۱۳٥۷وە تا سەرهەڵدانی بزوتنەوەی سەوزلەئێراندا .
ئەم فیلمە تاوەکوئێستالەهیچ یەک لە فستیواڵە نێونەتەوەیەکاندا بەشداری نەکردوە .کریمی لە ٥ی بەفرانباردابڕی بارمتەی ۱۰۰ملیون تمەنی لەزیندان هاتەدەرێ .لە ڕەزبەری ۱۳۹٤ دا دوای ٨ کۆبونەوە وپێداگەیشتن ،لقی بیست و هەشتی دادگا شۆڕشی ئیسلامی کەیوان کریمی بەتۆمەتی”،پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و تۆمەت بە پیرۆزیەکان ” بەکێشانی٦ساڵ زیندانی وبەفەلاقکردنی ۲۲۳شەلاق سزادرا .
سزای داواکراو کاردانەوەیکی زۆری لەکۆمەڵگای نێو دەوڵەتی وسینمای و مافی مرۆڤیداهەبوو.چەند کەسێک لەکۆمەڵناسان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە بڵاوکراوەیکدا ،بە نۆ زمان لەژێرناوی”شێعری جەنایەتێک دژی دەوڵەت”یەکەم دژکردوەی بە سزای کریمی خستەڕوو .
دواتر ئەنجمەنی نەتەوەیی دەرهێنەران ،سناریو نوسان ،ئەکتەران و کۆڕی سینمایی لەفەڕانسە وئیتالیاوئەنجمەنی میلی ڕۆژنامەنوسان و ڕەخنەگرانی سینمای ئیتالیا لەنامەیکدابەسزای سەپێندراو بەسەر کەیوانی کریمی دا ناڕەزاییان دەربڕی وخوازیاری لابردنی سزاکەی بوون .
٦۷۰فیلمسازو نوسەریش لەوڵاتانی جۆراوجۆرەوەبە شێوەی سەربەخۆ لەنامەیکدا بۆ بەرپرسی قوەی قەزایی ڕێژیم خوازیار داماڵینی تۆمەتەوەپاڵ دراوەکانی کریمی بوون .لە۱۹ نوامبری ۲۰۱٥ خوزەلوئیس روبوردینوس ،کارگێڕی هونەری فستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی سنسباستین لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنمەوانیدا،کەبەمەبەستی پشتگیری لەکەریمی لەئیسپانیا بەڕێوەچوو ،لەوتاری ڕەسمی فستیواڵدا وپاڵپشتی و پشتگیری خۆی لەکەیوان کەریمی دەربڕی.
هەروەهازوتر لەبڕواری ۳ی نوامبری ۲۰۱٥دا چل وپێنج نوێنەری پەرلەمانی ئوروپا لەحیزبی سیریزا وپارتەچەپەکانی سەربە ژینگەپارێزی بە واژۆیکی هاوبەش بەیانیەیکی هاوبەش ناڕەزایی خۆیان لە دۆخی کەریمی دەربڕیوەوخوازیاری ئازادی بێ شەرت و شروتی کەریمی بوون .لەناوخۆی ئێرانیشدا۱۳۷ دەرهێنەری دیکۆمێنت پیشە لەنامەیکدا خوازیارن لە قوەی قەزایی ئێران کەیوان کەریمی بەری بکا ئەوان لە بڵاوکراوەیکدا وتویانە کەبەماف خۆیانی دەزانن کەلەجەوێکی هێمن وبێ کێشەوبێ تۆمەت وپاڵدانێکدا ،سەرقاڵ بن بە سازکردنی بەرهەمەکانیانەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان