برینداربوونی زیندانیانی سیاسی کورد بەهۆی هێرشی زیندانیانی داعشەوە/ زیندانی ڕەجایی شار

kmmk: لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو، دوابەدوای هێرشی گروپێکی ۵ کەسی لە زیندانیانی دەرەکی تاوانبار بە ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە زیندانی ڕەجایی شار بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد، چەندد کەس لەزیندانیانی سیاسی بەدەستی ئەو کەسانە بریندار کراون.

بەهۆی ئەم هێرشەی زیندانیانی تاوانبار بە ئەندامەتی لە داعش بۆ سەر زیندانیانی سیاسی، دەستی سەعید شێرزاد شکاوە و قولاپەی پێی لوقمان مورادی لەجێ چووە وئارەش سادقی ـ ش کەمەری بریندار بووە و تاقمێکی دیکە لە زیندانیانیش سوکە برینیان هەڵگرتووە.

بەگوێرەی هەواڵەێك لە بەرپرسانی زیندانەوە، ئەم گرووپە لە زیندانیانی دەرەکی کە بەزۆری لە وڵاتانی کۆماری ئازەربایجان، چێچێن وعێراق بوون و لەئەندامانی مەترسیداری داعشن کە پەروەردە و ڕاهێنانی تایبەتیان دیووە.

دەکوترێ؛ چەندد ڕۆژ پێش زیندانیانی تاوانبار بە ئەندامەتی لەداعش یان جوێ کردۆتەوە وگواستویاننەوە بۆ هۆڵی زیندانیانی سیاسی (بەندەکانی ۱۰ و ٤). ئەم زیندانیانە لە شوێنی پشوو (هەواخۆری زیندان) هێرش دەکەنە سەر زیندانیانی سیاسی، یەکێک لە زیندانیانی داعشی بەناونیشانی «ساڵح ئۆف» خەڵکی کۆماری ئازەربایجان تیلمەیەکی تیژکراو دەخاتە ژێرملی هوشەنگ ڕەزایی (بەندکراوی سیاسی کورد) و کوتوویە ئێوە کافرن و ڕشتنی خوێنی ئێوە ڕێگە پێدراوە. دوواتر بە دەستێوەردانی زیندانیانی سیاسی دیکە بۆ ڕزگار کردنی گیانی هوشەنگ ڕەزایی، زیندانیانی داعشی هێرشیان کردۆتە سەر زیندانی سیاسی و بە چەقۆ و ئاسن برینداریان دەکەن وپاش تێهەڵچوون، زیندانیان سیاسی دەگوازرێنەوە بۆ ناو هۆڵ بەڵام لەچارەسەرکردنی خەسار پێگەیوان خۆدەبوێرن وتائێستەیش چارەسەر نەکراون.

جێگەی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی گوشار لەسەر زیندانیانی سیاسی کەڵک لەهەر کردەوەیەکی دژە مرۆیی وەردەگرێ و ئاشکرایشە ئەم کەسانە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە و بەپێی گەڵاڵە پێشوەختەو بەبەڵێن ومۆڵەتی ئازادی یان داشکاندنی تاوان، ئەم کەسانەیان بۆ ترساندن وئەشکەنجە و تێکدانی باری دەروونی زیندانیانی سیاسی گوازراونەتەوە بۆ هۆڵی زیندانیانی سیاسی.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: