هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوردیان کوشت

kmmk: شەوی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ لە سنووری خۆی کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکە “مەحموود ” کوڕی سەعید ، ٤۵ساڵ تەمەن و دانیشتووی گوندی گڕناوێک سەربە قوتوور لەشاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو چەنددین کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە بە کوشتنی کۆڵبەران، کەشێکی تەواوی ئەمنییەتی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێ و زۆرتر لەهەرجار ترس و دڵەڕاوکێ گەشە پێبدات، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە ڕێڕە و سنوورە فەرمییە حکوومییەکانەوە بە میلیارد قاچاخ دەکەن، بە شێوازێک کە لەبەر پسانی سەرەکی حکوومەت دەستیان لە گەندەڵی ئابووریدا هەیە و ڕۆژانە دۆسیەگەلی نوێ لەدزی و گەندەڵی و هەڵهاتنی بەرپرسانی حکوومی دەردەکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان