کەمبوونی کەرەستەی پزیشکی لەشوێنە دەرمانییەکانی شاری بۆکان

KMMK: سێ شەممە ۲ی گەلاوێژ دوو هاوڵاتی نەخۆشی بۆکانی بەهۆی نەبوونی کەرەستە وکەل وپەلی پزیشکی لەسەر قەرەوێڵەیەک خەوێنراون.

کەمبوونی قەرەوێڵە و کەلوپەلی پزیشکی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران لەکاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران لەماوەی ساڵانی ڕابردوو چەنددین میلیارد تمەن سەرمایەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێرانی لە وڵاتەکانی سوریا،عێراق،لوبنان یەمەن و… خەرج کردووە.
جێگەی سەرنجە کەلە هەڵمەتێکدا، کۆماری ئیسلامی ئێراننەخۆشخانەیەکی پۆشتە وتەیاری لە کەربەلای عێراق ساز کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕاپۆڕتگەلێکی جۆراوجۆر لە سازکردنی نەخۆشخانەکان،یاریگای وەرزشی ،خزمەتگوزاری و… لەو وڵاتانەی ئاماژەی پێدرا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاو بووەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان