چاڵدران /کۆڵبەرێک لە بۆسەی هێزەئەمنیەتیەکاندا گیانی لە دەستدا

kmmk

شەوی ۲٨ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە گەشتێکی شەوانەدا پاسگای “قۆرخلەرمیشە” سەربە شاری چاڵدران نزیک بە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان کۆڵبەرێک دەکوژن .

کۆڵبەر نیوز ناوی ئەو کۆڵبەرەی “حەکیم حەیدەرانلو” ڕاگەیاندوە کە لە دوای بۆسە بۆنانەوەی هێزی ئینتزامی بۆ کۆڵبەران و کاسبکاران وەبەر دەسڕێژی گولە کەوتوە و گیانی لە دەست داوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان