لە سێدارە دانی بەندکراوێکی کورد لە شاری خوی

kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ۲۱ی پوشپەڕ بەندکراوێکی کورد تۆمەتبار بە کوشتن بەناوی «بابەک بلوغی» ۲۴ ساڵان خەڵکی شاری خوی لە بەندیخانەی ئەم شارە لە سێدارە درا.

بابەک بلوغی لە ساڵی ۱۳۹۴ بە تاوانی کوشتن قۆلبەست کراو پاشان سزای کوشتنەوەی لەسەر دەر کرا.

لە یاساکانی ئێراندا تاوانگەلی وەک کوشتن، دەست درێژی، ئازاری جنسی منداڵان، نێر بازی، پەیوەندی هاوڕەگەز بازی ژنانە (گەر دوپات بکرێتەوە)، قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، دزی بە کەڵک وەرگرتن لە چەک، بارمتەگرتنی مرۆڤ و شەڕ لە دژی خودا (ئەم تاوانە زۆرتر پاڵ دەنرێت بە چالاکانی سیاسیەوە) سزای سێدارەی بۆ لەبەرچاو گیراوە.

بە پێی راپۆرتگەلی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی تا کۆتایی مانگی مەی، ۱۷ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە سێدارە دراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان