دۆخی تەندرووستی سەعید شێرزاد ناجێگیرە

kmmk: زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کە لە چەند مانگی پێشترەوە تووشی دیسکی کەمەر و هەڵامسانی زۆری ئێسپاسم لەبەشی خوارەوەی کەمەریەتی وتەنیا لەڕێی واکرەوە دەتوانێ هەنگاو هەڵبگرێ وسەرەڕای جەختی پزیشکەکان لەهەمبەر پێوێستی خێرای بە چارەسەری وگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تایبەتی، بەڵام بەوحاڵەوە لەخزمەتگوزاری دەرمانی بێبەری کراوە ولەماوەی مانگی ڕابردوو سەرەڕای وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن دادستانییەوە(داواکاری گشتی) وبەتێچووی خۆی بەوحاڵەشەوە ڕێگری لێکراوە بۆگواستنەوەی بۆناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هێرانا کە هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە بەگوێرەی پزیشک پێویستە ناوبراو چەندد مانگ لەبن چاوەدێری پزیشکی و فیزیۆتوراپی دا بێت.

جێگەی باسە ناوبراو لە جۆزەردانی ساڵی ڕابردوەوە حوکمی مەحکووم بوونی ۵ساڵەی پێگەیووە و ماوەیەک لەمەو پێش بەجێبەجێ کردنی حوکمی ساڵێک حووکمی هەڵپەسێراو لەسەر دۆسیەی پێشووتری حوکمەکەی زیادی کرد بۆ ۶ ساڵ و لەگەڵ دوو دۆسیەی نوێیش دەستەوداوێنە.

جێی بیرهێنانەوەیە  سەعید شێرزاد چالاکی سیاسی لە ۱۲ی جۆزەردانی ۱۳۹۳لە شوێنی کارەکەی لەپاڵاوگەی تەورێز دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ زیندانی ئەوین و پاش ماوەیەک  بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان