دەستبەسەر کرانی ۸ هاووڵاتی  باکوری کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانی  ئێرانەوە

KMMK: لە رۆژانی رابردوودا لە ناوچەی سیدەکان سێ هاوڵاتی کوردی باکوری کوردستان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەست بەسەر دەکرێن و ئەم هێزە دەست دەگرن بەسەر پتر لە ۹۵۰ سەر لە مەڕ وماڵاتی ئەم کەسانە.

بە پێی هەواڵەکە ئەو کەسانەی کە دەست بەسەر کراون بریتین لە: ” مامەر خدر نیعەت “، ” فەرهاد مەغدید نیعمەت”، ” کەریم دینۆ ئیسماعیل ” و پاشان پێنج کس لە ئەندامانی بنەماڵەو خزمانی دەست بەسەر کراوان کە بریتین لە ” عەیش خدر نیعمت “،” بەسێ خدر نیعمەت “،” مەغدید نیعمەت “،” سەعید حەسەن” و ” باس ئیسماعیل” بەدوای ئەم کسانەدا دێن کە ئەم ئەوانیش دەست بەسەر دەکرێن و دەبرێنە گرتوخانەی سپای پاسداران و تا ئێستە چارەنوسیان نادیارە.

بە پێی هەواڵێکی تر لە ۱۴ٚی پوشپەڕی ئەمساڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چوار شارۆمەندی لاوی کوردی باکوری کوردستان بە ناسناوگەلی: ” رەشاد سورن”،” بایرام سورن “،” ئادەم دەمر” و ” حەبیب سورەت” کە لە ناوچەکەدا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتی خۆیان بوون دەست بەسەر دەکرێن و دەست دەگیرێت بەسەر پتر لە ۹۰۰ سەر مەڕ و ماڵاتی ئەم چوار کەسەدا.
جێگای ئاماژەیە کە: هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران پاش ملیتاریزە کردنی رۆژهەڵاتی کوردستان کێشە و گرفتگەلی جۆراوجۆریان بە بیانوی بەرەنگار بونەوە لەگەڵ لایەنە ئۆئۆزیسیۆنە کوردیەکان، بۆ هاووڵاتیانی رۆژهەڵات دروست کردووە و تەنانەت هاوشاریانی باکور و باشوری کوردستان بێ بەش نین لەم ئازار و گرفتگەلەی کە ئەم هێزانە دروستیان کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان