KMMK: ئەمرو ۱۹ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ حکومەتی تورکیا لە رێگەی فرۆکە دەستی داوەتە بۆردومانی بناری قەندیل کە سەدان خێزان تێیدا دەژین.
فڕۆکەی شەریەکانی سوپای تورکیا، دەوروبەری گوندی بێپاڵانی سەربە شارەدێی سەنگەسەری لە بناری قەندیل و هەروەها دۆڵی باڵەیان لە بناری قەندیل بۆردوومان کردووە.
پەیامنێری ڕۆژنیوز لەو سنوورە رایگەیاندوە، بۆردوومانەکە بەردەوامیی هەیە، هەر بەوهۆیەوە تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی نەزاندراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا، چەندین هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە گیانیان لەدەست داوە و برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان