KMMK:لە چەند رۆژی رابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “تالب بەزمە” خەڵکی پاوە،لە بەرزاییەکانی تەوێڵە سەر بە ناوچەی نەوسود کەوتوخوارەوە و دەست و شانی بە قورسی شکاوە, دوابەدوای ئەو روداوە، ناوبراو بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە گوازراوەتەوە ناوەندی چارەسەری پزیشکی و هەنووکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
جێی ئاماژەیە جیا لە مەترسیە گیانیەکانی هێزە ئینتزامیەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران، بارودۆخی شاخاوی و جەوی نالەباری کەش و هەوای ئەو ناوچانەی کە کۆڵبەران مەجبورن پێدا تێپەڕن دەبێتە هۆی ڕوداوی لەم چەشنە.
ڕوداوی لەم جۆرە کاریگەری خراپی لە سەر تەندروستی جەستەیی کۆڵبەران و هەروا باروی ئابوری خێزانەکانیان بە جێ دێڵێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان