بەردەوامی دەستبەسەر بوونی مریەم فەرەجی  / چارەنووسی ناوبراو نادیارە

KMMK:پێنجشەممە چواردەی پوشپەڕ مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی کورد پاش دەرچون ە ماڵ قۆلبەست کراو رەوانەی گرتوخانە کرا، بە دواچونەکانی بنەماڵەی فەرەجی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەلومەرجی رۆڵەکەیان بێ ئاکام بووە و نەیانتوانیوە زانیاری لەسەر ناوبراو بەدەست بێنن.

بنەماڵەی فەرەجی رایان گیاندووە کە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە هەلومەرجی رۆڵەکەیان سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیەکانیان کردووە بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بووە.

مریەم فەرەجی بەفرانباری ساڵی رابردوو هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ۱۰ رۆژ لە بەشی ۲۰۹ی ئیتلاعاتی ئەوین خرایە ژێر لێکۆڵینەوە. ناوبراو چاوەڕوانی کاتی دادگەی پێداچونەوە بووە کە لە لایەن هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کراوە.

ئەم چالاکە مەدەنیەی کورد نۆزدەی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێرانەوە بە سێ ساڵ بەندکردنی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغە بونی چوونە دەرەوە لە وڵات سزا دەدرێت.
مریەم فەرەجی تەمەن ۳۳ ساڵان و خوێندکاری زانکۆ لە بەشی مودیریەتی نێودەوڵەتی و مودیری ماڵی کۆمپانیایەکە لە شاری شەهریار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان