دەرکردنی قەراری لەسێدارەدان و بیست ساڵ بەندیخانە بۆ سێ بەندکراوی کورد

kmmk: رۆژی یەک شەممە ۱۷ی پوشپەڕ پاش تێپەڕبونی هەشت رۆژ بەسەر دانیشتنی دادگەی سێ بەندکراوی ئایینی کورد بە ناوەکانی خەسرەو بەشارەت، کامەران شێخە و ئەنوەر خزری لە بەشی ۱۲ی دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتن، هەریەکەو ۱۰ ساڵ سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا و کامەران شێخە بە تۆمەتی کوشتن سزای کوشتنەوەی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی khrn: ئەنوەر خزری، کامەران شێخە و خەسرەو بەشارەت لەگەڵ چوار بەندکراوی دیکەی خەڵکی شارەکانی سەقز و مەهاباد بە ناوەکانی داوود عەبدوڵڵایی، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی لە ۱۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۸۸ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر کران و رەوانەی گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ کران.

ئەم بەندکراوانە لە ماوەی دەست بەسەر بونیاندا، لە پێشدا تاوانبار کران بە “کوشتنی سەربازێک” و پاشان تاوانەکەیان بۆ ” دانانی بۆمب” گۆڕدرا. لە ماوەی دەست بەسەر بونیاندا و کاتی دانیشتنی دادگە کە چوارساڵ بەسەریدا تێپەڕیبوو ئەم کەسانە ئەوتاوانانەی کە پاڵ درابو پێیانەوە رەت کردوەتەوە.
لە کۆتایەکانی مانگی رەشەمەی ساڵی ۹۴ دانیشتنی دادگەی ئەم کەسانە بە تاوانگەلی وەک ” هەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ” و ” پڕوپاگەندە دژی حکومت ” و” بەشداری لە گروپگەلی سەلەفی ” و ” تاوانبار لەسەر زەوی ” لە بەشی ۲۸ٚی دادگەی شۆڕشی تاران بە دادوەری، دادوەری مقیسە بەڕێوە چوو و لە ۵ ی جۆزەردانی ساڵی ۹۵ قەراری لەسێدارەدان، بە شێوەی فەرمی پێیان ڕاگەیەندرا. پاش ناڕەزایەتی پارێزەری ناوبراوان، دۆسیەکە بە دادگای باڵای وڵات گەڕایەوە و لە کۆتایەکانی ساڵی رابردوو (۱۳۹۵) ئەم قەرارە هەڵوەشایەوە.

رۆژی سێ شەممە ۲۸ی خەرمانانی ساڵی ۹۶ ئەم سێ بەندکراوە بۆ بڕێوە چونی دانیشتنی دادگە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بۆ بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ گوازرانەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان