خۆکوژی هاوڵاتییەکی کورد لەشاری سەقز

 kmmk:
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “خەلیل عیبادی” لەڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی ناوبراو بێکاری درێژخایەن ، هەژاری ودەسکورتی بووە کەلەڕێی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی گیانی خۆی داوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
جێگەی باسە وبەپێی کوتەی کەس وکار ی ناوبراو چەنددین جار سەردانی دامەزراوە حکوومییەکانی لەســنە وسەقز کردووە (بۆ وێنە ئیدارەی کار و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی)لەهەمبەر هاریکاری و هەلی کار بۆ پەڕینەوە لەو قەیرانەی تووشی بووە بەڵام هەرجارە و وڵامیمنەرێنی وەرگرتووە.
جێی بیرهێنانەوەیە لەسەرەتای ئەمساڵی زایینەیەوە تائێستە ۱۸پیاو و۱۵ ژن و ۸منداڵ خۆیان کوشتووە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان