kmmk:
ڕۆژی ۸ی پووشپەڕی ۹۷ی هەتاوی دوو دەروێش لە دەروێشەکانی گونابادی لە ئاودانان سەربەپارێزگای ئیلام بە ناوەکانی ” جەلال موسەوی و ئەمین عەلیزادە” لە تاران دەسبەسەرکران.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم دوو کەسە بەتۆمەتی بەرگری لە دەروێشی و سۆفیگەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشداری لە کۆڕو کۆبوونەوەی دەروێشەکان ، دەمێکی زۆر بوو لە ژێرچاوەدێری و لێگەڕین دا بوون تائەوەی لەتاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و خرانە بن لێکۆڵینەە و ئەشکەنجە و زیندانەوە.
جێگەی باسە دژایەتی وسەرکوت وتۆقاندن وهەڕەشە و زیندانی و تەنانەت ئێعدامی دەروێشەکانی گۆنابادی و یارسان و بیرجیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ساڵانێکە پەیڕەو دەکرێ و بەدەیان کەسی چالاکی ئەوان لەزیندانەکانی ئێراندایە و چەندین کەسیان بێ سەروشوێن وئێعدام کراون کە دواین کەسی دیار وبەرچاو “محەممەد سەلاس” کەهەموو بەڵگەکان سەلماندیان ناوبراو بێ تاوان بووە، بەڵام بەهۆی پێداری لە بیروباوەڕی خۆی دۆسیەیەکیان بۆنایەوە و لە ئاکامدا مەحکووم بەئێعدام کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


