خۆکوژی کچێکی گەنج لەپیرانشار

KMMK:ڕۆژی ۴ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی گەنج بەناونیشانی” گەشاوە ئیبراهیم پوور” خەڵکی شاری پیرانشار لەپارێزگای ورمێ لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی ناوبراو بەهۆی هەژاری و دەست کورتییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە لەسەرەتای ساڵی۲۰۱۸ وە تائێستە ۱۷ هەواڵی خۆکوژی پیاوان ۱۶ ژنان وکچان و ۸منداڵ کەلەناویاندا ۳ ژن ومنداڵێکی کچ خۆیان سوتاندووە.

هەژاری وبێکاری بووە گەورە ومەترسیدارترین بەڵای سەرخەڵکی ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچەشنێکە پەیکەرەی کۆمەڵگای داڕزاندووە و وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانیش هەست بە بەرپرسایەتی و هاوسەرکەمی دەکەن وناچارن پەلامی ژیانی خۆیان بدەن وبۆ دەربازبوون لە هەژاری و دەست نەڕۆیی خۆکوژی هەڵببژێرن،کەهەموو لەسیاسەتی ستەمکارانە و ڕەشی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان