برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لەناوچەی سەردەشت

kmmk: هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی «کێلە»ی سەردەشت گروپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناونیشانی «فەرهاد ناسی» بەگرانی بریندار بووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی کوشتن تەقەیان لەم گرووپە کۆڵبەرە کردووە و ئێستە کۆڵبەرە بریندارەکە لەنەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەبن چاوەدێری دایە.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی بەبێ گوێدان بە بڕیارە نێو دەوڵەتییەکان، بێکاری وبرسیەتی وهەژار کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبۆخۆی سەرچاوەی هەموونەهامەتی وچارەڕەشی خەڵکی ئەم ناوچانەیە، پەلامار وهەڕەشە وکوشتن وزیندانی کردنی هەموو چینوتوێژەکانی کوردی کردووە بەئامانج و شەڕێکی قورسی لەگشت بوارەکاندا سەپاندووە بەسەریاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان