kmmk:
دووی پووشپەڕی١٣٩٧ هەتاوی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان کە ماوەیەک لەوەپێش دەستی دابوویە خۆسوتاندن بەهۆی زۆری برینەکانی گیانی لەدەست دا.
” حەدیس فەڕوخزاد” کچی تۆفیق خەڵکی “بەردەڕەشەی سەربە مەریوان” ماوەیەک بەرلە ئێستە دەستی دابوویە خۆسوتاندن بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی سوتمانەکەی گوازرابوویەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری ســنە وهەرلەوێ گیانی لەدەست دا.
جێگەی باسە کە حدیس فەڕوخزاد خێزاندار ومنداڵێکی بچووکی هەیە و بەپێی کوتەی شایەتحاڵان هەبوونی کێشەی خاوخێزی هۆکاری خۆسوتاندنی ناوبراو بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان