kmmk
قادر موحەممەدزادە بەندکراوی سیاسی کورد کە سزای ۱٨ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە و لە پاییزی ساڵی ٨٤ دا لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە قادر موحەممەدزادە گیراوی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێدا دەڵێت :
ڕۆژی۱۹ی جۆزەردان بەرپرسانی زیندان تەختی خەوی ناوبراوی لێ دەستێنەوەو هەناردەی ژوری تاکە کەسی لە بەشی کرێکارانی دەکەنەوە .
قادر موحەممەدزادە لە دژکردەوەێیکدا سەبارەت بەو کردەوەی بەرپرسانی زیندان ڕۆژی ۲٥ ی جۆزەردان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و هەنوکەش مانگرتنەکەی نەشکاندوە .
شایانی باسە قادر موحەممەدزادە کە ماوەی ۱۲ ساڵ لە سزاکەی تێپەڕ دەبێت ، هێشتا لە هیچ چەشنە پشوێیک بەهرەمەند نەبوو و ئێزنی چونەوەدەرەو ەی پێنەدراوە .
قادر موحەممەدزادە دۆسیەکەی لە گەڵ موحەممەدئەمین عەبدوڵاهی لە دادگای ئینقلابی مهاباد یەکلایی دەکرێتەوە و بە شەڕ لەگەڵ خودا تۆمەتبار دەکرێت و ۱٨ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕێتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان