هەواڵەکان

دەسبەسەری جەبار ئەمین پەڕلەمانتاری کورد لەپەڕلەمانی سوید لە تورکیا

kmmk: دوابەدوا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لەوڵاتی تورکیا کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ی ژوئەنی ۲۰۱۸ دەنگی خەڵک بچێتە سندووقەکانی دەنگدانەوە و ئەم هەڵبژاردنە وەکوو هەڵبژاردنێکی پێش وەختە لەلایەن پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە دیاری کراوە وهەر بەم بۆنەوە بڕیاربووە ۶۰ چاودێر لە ۱۷وڵاتی ئەندامی OSSE بوون لەسەر سندووقەکانی دەنگدان چاودێری ڕەوتی هەڵبژاردنەکان بکەن کە هەر لە دەسپێکەوە ڕێگری لە “جەبار ئەمین” ئەندامی پارتی سەوزی سوید و “ئەندری هونکۆ” ئەندامی چەپی ئەڵمانیا کراوە ولە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەستەمۆڵ جەبار ئەمین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

جێگەی باسە جەبار ئەمین خەڵکی باشووری کوردستان وئەندامی پەڕلەمانی سویدە لەسەر پارتی ژینگەی سەوز و هەروەها یەکێک لەچالاکانی ناسراوی سیاسی کوردە کە لەهەمبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین بوێرانە سەردانی ئەوشارەی کرد وئەو کردەوەیەی وەکوو دەسدرێژی وداگیرکاری نرخاند.

گرتن و هەڕەشە وپەلامار و تەنانەت کوشتنی چالاکان، سیاسەتوانان وڕۆژنامەوانانی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا لەو وڵاتە گەیشتۆتە ترووپکی نادادوەری و نادیمۆکڕاسیەت ودەیهەوێ بە ساختەکاری وتەزویر لەم هەڵبژاردنە پێشوەختە و پلان بۆداڕێژراوەدا دەنگەکان کۆبکاتەوە و بەتایبەتی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(ه.د.پ) کە ناسراو وخۆش ناو ودڵخوازی هەموو گەلانی ناوخۆ ودەرەوەی ئەووڵاتەیە شکست پێ بدات ولەم پێناوەدا هەموو سیاسەتێکی گەمار دەکار دەگرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

هەڵوەشاندنەوی حوکمی سێدارەی منداڵێکی تاوانبار بە کوشتن پاش ۱۱ ساڵ لە مەریوان

سێ هاوڵاتی شنۆیی ڕاگوێزی گرتوخانە کران

خۆپیشاندانه‌كان‌ هه‌رێمی كوردستان تووندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌