قۆڵ بەست کردنی دووخوێندکاری کورد لە مەریوان

دوو خوێندکاری کوردی زانکۆ بەناو(تاریق و هیوا نیک پەی)لەلایرن هێزەکانی ئاسایش و زانیاری(اطلاعات) شارى مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان قۆڵ پێچ کران.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:چەند رۆژپێش دووخوێندکاری زانکۆ خەڵکی گوندی”نێ”سەربەشاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هیزەکانی ئاسایش زانیاری قۆل بەست وراگوێزی بنکەی ئاسایش کران.

بەپێی هەواڵەکان پێشتر تاریق نیک پەی دەست بەسەروڕاگوێزی بنکەی ئاسایش کرا بوو،دوورۆژ پێشیش هیوا نیک پەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئاسایش قۆڵ بەست وبردرا بۆ بنکەی ئاسایش.

بەپێی دواهەمین هەواڵەکان کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە هەردوو خوێندکارە دەست بەسەرکراوەکەدوو رۆژ پێش گوێزراونەتەوە بۆ گرتووخانەی شاری مەریوان وتائێستا لە هۆی دەست بەسەرکردنیان هیچ زانیاریەک لە بەر دەست دانییە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
05/05/2016