گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێکی کورد لەشاری پاوە

kmmk:

ڕۆژی هەینی ۱٨ی جۆزەردان کاسبکارێک بەناوی سەبوور قادری کوری حوسەین، تەمەن ٤۷ساڵ   ،خێزاندار و خەڵکی گوندی نەجاری سەربە شاری پاوە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەشاخ بەسەختی بریندار دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدا ناوبراو لەترسی تەقەی هێزەچەکدارەکانی ئێران لەکاتی تێپەربوونی لەناوچەشاخاوییەکانی ئەوشارە دەکەوێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدات.

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەکان ودەست ڕێژی گولە بۆسەرکۆڵبەران چەنددین ڕوداوی هاوشێوەی لێکەوتۆتەوە، کاتێک هاووڵاتییان ناچارن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان هەموو ڕێگە سەخت و مەترسی دارەکان بگرنەبەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: