کوشتن و بریندارکردنی ۴ کاسبکاری کوردی خەڵکی پیرانشار

kmmk: شەوی ڕابردوو ۱۶ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزەکانی سوپای پاسداران وئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی دۆڵ مەیدانی پیرانشار، گرووپێک کۆڵبەر دەکەوێتە بۆسەیانەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامی دەسڕێژیان لێدەکەن و لەئاکامدا کاسبکارێک بەناونیشانی “ئەسعەد حەسن زادە” بەتەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێت و ۳ کاسبکاری دیکەیش بریندار دەبن.

جێگەی باسە کە ئەسعەد خێزاندار وخاوەنی چەندد منداڵە و هەنووکە تەرمەکەی لە ساردخانەی نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگیراوە.

کۆماری ئیسلامی بەلێدان وکوشتنی کۆڵبەران وکاسبکاران کە هەژارترین توێژی کۆمەڵگای ئێران وتەنانەت کوردستانیشن دەیهەوێ هەیمەنە و هەژموونی خۆی بەسەر گەلی کورددا بسەپێنێ و بە تۆقاندن و بێ ئیرادە کردنی خەڵکی چەوساوەی کوردستان ،گەلانی ناوخۆی ئیرانیش چاوترسێن بکات. هەروەها سیاسەتی برسی کردن وهەژاری زیاتر لەهەر دەمێک لەکوردستان گەشە بکات و بەو شێوەیە بتوانێ پیلانەکانی خۆی لەسەر گەڵی کورد گەشە پێبدات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان